ئەنتۆنی لە یاریکردن ڕاگیرا

یانەى مانچستەر یونایتد بڕیاریدا ئەنتۆنی بۆ ماوەیەکی نادیار لە یارییکردن ڕابگرێت.

لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا یانەى مانچستەر یونایتد ئاشکرایکرد، ئێمە دژی توندوتیژین دژی ئافەرەتان.

نوسیویەتی: بەهیچ شێوەیەک ڕێگە نادەین یاریزانەکانمان بەشێوەیەکی ناشرین مامەڵە لەگەڵ ڕەگەزی بەرامبەر بکەن.

یانەى مانچستەر یونایتد ئاماژە بەوە دەدەن کە ئەنتۆنی لە یاریکردن ڕاگیراوە تا ئەوکاتەى ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەگەن.

ئەنتۆنی دووەم یاریزانی مانچستەرە کە لەسەر توندوتیژی دژی ژنان ڕادەگیرێت.

پێشتر گرینوود لەسەر هەمان کێشە لە یاریکردن دوورخرایەوە.

بابەتی پێشتر

ئەردۆغان: رێڕەوێکی بازرگانی لەنێوان تورکیا، سعودیە و ئیمارات لە عێراقەوە دادەمەزرێنین

بابەتی دواتر

بڕیارێک لەبارەی سەرپێچی هاتوچۆ دەرچوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share