توێژینەوەیەک: خواردنەوەی چا تەمەن درێژدەکات

توێژینەوەیەکی نوێ سەلماندوویەتی ئەو کەسانەی رۆژانە دوو کوپ یان زیاتر چا دەخۆنەوە تەمەنیان درێژترە.

توێژینەوەکە لە ماڵپەڕی سکای نیوزی بەریتانی بڵاوکراوەتەوە و تێیدا هاتووە، “توێژەران هەستاون بە کۆکردنەوەی داتاکانی نیو ملیۆن کەس کە تەمەنیان لەنێوان 40 – 69 ساڵاندا بووە، دەرکەوتووە ئەو کەسانەی کە بەشێوەی رێکخراو و بەردەوام چایان خواردووەتەوە رێژەی مردنیان 9 – 13% کەمتربووەتەوە”.

توێژەران دەڵێن، چا خواردنەوە ئەگەری نەخۆشییەکانی دڵ و بۆرییەکانی خوێن کەمدەکاتەوە.

توێژەران هیچ جیاوازییەکیان نەکردووە لەنێوان ئەوەی چا بەتەنها بخۆیتەوە یان لەگەڵ یان هەر شتێکی دیکە تێکەڵی بکەیت.

 

بابەتی پێشتر

كەسێك بە تۆمەتی سووتاندنی دارستانەكانی سنووری ناحیەی بنگرد دەستگیركرا

بابەتی دواتر

لە شەڕە تەقەی نێوان چەند گەنجێكدا لە قەڵادزێ 3 كەس كوژران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share