توشبوون و گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا لە هەرێم كەمیكردووە

چوار توشبوو گیانیان لەدەستداوە

وەزارەتی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت، 128 توشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردووشدا چوار كەس بەهۆی نەخۆشییەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئەمڕۆ شەممە 26ی كانونی یەكەم ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و دەڵێت چوار هەزار و 586 پشكنین ئەنجامدراون و لەو ژمارەیە 128 توشبووی نوێ تۆماركراوە.

هەر لەو ماوەیەدا 327 توشبوو چاكبوونەتەوە و چوار توشبووش گیانیان لەدەستداوە دوو حاڵەتیان لە هەولێر و دوانی دیكەش لە دهۆك.

كۆی گشتی توشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە 102 هەزار و 709 كەس لەو ژمارەیە 68 هەزار و 781 كەسیان چاكبوونەتەوە و سێ هەزار و 366 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share