لە شەڕە تەقەی نێوان چەند گەنجێكدا لە قەڵادزێ 3 كەس كوژران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین رایدەگەیەنێت، لە رووداوێکی تەقەکردن لە نێوان چەند گەنجێكدا لە قەڵادزێ 3 كەس كوژران.

شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تەرمی سێ كەس گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی قەڵادزێ كە لە رووداوێکی تەقەکردن لە نێوانیاندا كوژراون و تائێستا هۆكار و وردەكاریی رووداوەكە ئاشكرانەكراوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هێزە ئەمنییەكان لێكۆڵینەوەیان لە رووداوەكە دەستپێكردووە و دوای وەرگرتن و كۆكردنەوەی زانیاریی ورد بۆ راگەیاندنەكانی بڵاودەكەینەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیستی مامۆستایانی وانەبێژ ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت

بۆ بە ئەنجامگەیاندنی رێکاری بەگرێبەستبوونیان، لیستی مامۆستایانی وانەبێژ ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت. عەلی رەئووف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست،…
Total
0
Share