لاپۆرتاى سەرۆکی یانەى بەرشلۆنە دەیەوێت بۆندی یاریزانە لاوەکان بۆ ماوەیەکی زۆر درێژ بکاتەوە تا وەک ڕابردوو نەکەوێتە هەڵەوە.
خوان لاپۆرتا بڕیاریداوە لە وەرزی نوێوە بۆندی هەریەک لە یاریزانان پێدری و ئاراوخۆ و بینیا و لامین و کۆبارسی و فاتی و بالدی و فیرمین درێژتر بکاتەوە.
ئەوەش بۆ ئەوەى وەک ڕابردوو نەکەوێتە هەڵەوە وەک چۆن بە ئاسانی فابریگاس و پیکێ و ئیریک گارسیای لێ ڕۆیشت.
بۆندی ئەو یاریزانانە لە ئێستادا بەم جۆرەیە:
پێدری و ئاراوخۆ و بینیا و لامین و کۆبارسی ساڵی 2026 کۆتایی دێت
فاتی ساڵی 2027 تەواو دەبێت
بالدی و فیرمین ساڵی 2028 گرێبەستەکانیان کۆتاییان دێت
لاپۆرتا دەیەوێت بۆندی هەریەک لەو یاریزانانە بۆ دوو ساڵی تر درێژ بکاتەوە.