تەقینەوەیەک لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەریتانیا روویدا

دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە نزیک بینای باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەریتانیا بیسترا پۆلیسیش رایدەگەیەنێت دۆخەکە لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە.

ئەمڕۆ هەینی دەنگۆی ئەوە لە سۆشیال میدیا بڵاوبووەوە کە تەنێکی نامۆ کە شێوەی لە تەقەمەنی دەچێت، لە نزیک بینای باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەریتانیا کە دەکەوێتە بەشی باشووری شاری لەندەن دانراوە.

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆکان بە زوویی پۆلیس گەیشتنە ناوچەکە وێڕای داخستنی رێڕەوەکانی سەر باڵیۆزخانەکە، تەنە نامۆکەیان تەقاندەوە بێ ئەوەی هیچ زیانێکی بەدواوە بێت.

پۆلیسی بەریتانیا ئاشکرایکرد، دۆخی ناوچەکە لەژێر کۆنتڕۆڵدایە و لێکۆڵینەوەکان لە رووداوەکە بەردەوامن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان: سەرۆک ترەمپ بەردەوامدەبێت لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق

نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، بەردەوامدەبن لە پاڵپشتیکردن و بە‌هێزترکردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عێراق. مایک واڵتز، نوێنەری ئەمریکا…
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: زۆر نائومێد بووم لەو کوردانەی کە چەکەکانی ئێمەیان بۆ خۆیان هەڵگرت

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا نائومێدبوونی خۆی لەو کوردانە ڕاگەیاند، کە چەکەکانی ئەمریکایان بۆ خۆیان هەڵگرتووە. دۆناڵد ترەمپ بە…
Total
0
Share