کلۆپ پەیوەندی بە “شێرەکەی مەغریب”ەوە کردووە

چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا خواستیان لەسەر سوفیان ئەمرابتی یاریزانی هەڵبژاردەی مەغریب نیشانداوە، لە نێوانیاندا یانەی لیڤەرپوڵ بوونی هەیە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “بێلد سپۆرت”ی ئەڵمانی، یۆرگن کلۆپی ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپوڵ بە نیاز نییە پۆستی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا وەربگرێت و هەرگیز بیری لەو پۆستە نەکردووەتەوە، لە ماوەی داهاتوودا کۆبوونەوە لەگەڵ ستافی کارگێڕیی لیڤەرپوڵ ئەنجامدەدات و ڕێککەوتن لەسەر ئەو یاریزانانە دەکا، کە بڕیارە بۆ وەرزی نوێ پەلکێشی لیڤەرپوڵ بکرێن.

سەرچاوەکە دووپاتیکردووەتەوە، یەکێک لەو یاریزانانەی سەرنجی کلۆپی ڕاکێشاوە و مکووڕە لەسەر گواستنەوەی، سوفیان ئەمرابتی ناوەندکاری مەغریب و یانەی فیۆرنتینایە، بڕیاریشە هەفتەی داهاتوو چاوی بە لێپرسراوی کارەکانی ئەو یاریزانە بکەوێت.

ئەمرابت لەدایکبووی هۆڵەندایە و درێسی مەغریبی پۆشیوە، لە 2020وە پەیوەندی بە یانەی فیۆرنتیناوە کردووە، نرخی گواستنەوەی 10 ملیۆن یورۆیە، بەڵام بەهۆی ئاستبەرزی لە مۆندیالی قەتەر نرخەکەی سێ هێندە زیادی کردووە.

بابەتی پێشتر

لە کاتی هەوکردنی قورگت لەم خواردنانە دووربکەوەرەوە

بابەتی دواتر

شارەزایەكی کەشناسی: پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و بایەكی سارد هەڵدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share