(ڤیدیۆ) وێڵز سێ خاڵی لە تورکیا داماڵی

ئەمشەو، چوارشەممە لە چوارچێوەی یارییەکانی گەڕی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی یورۆی 2020، ڕوبەڕوبوونەوەی نێوان هەڵبژاردەکانی وێڵز و تورکیا ئەنجامدرا، یارییەکە بە بردنەوەی وێڵز کۆتاییهات.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی بەهێزدا، هەڵبژاردەی وێڵز لە یاریگای نێودەوڵەتی باکو دووەم یاری یورۆی 2020ی بەرامبەر هەڵبژاردەی تورکیا ئەنجامدا، یارییەکەش بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام لەبەرژەوەندی گاریس بەیل و هاوەڵانی کۆتاییهات.

گۆڵەکان لە خولەکەکانی 42 و 95 لەلایەن ئارۆن ڕامسی و کۆنۆر ڕۆبێرتسەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامی تۆمارکراوەکە، وێڵز بە کۆکردنەوەی چوار خاڵ بەشێوەیەکی کاتی چووە پلەی یەکەمی گروپی یەکەم.

بڕیارە ئەمشەو یاری نێوان ئیتاڵیا و سویسرا لەهەمان گروپ ئەنجامبدرێت، ئەنجامەکەش کاریگەری لەسەر پێگەی هەڵبژاردەکان دروستدەکات.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی سلێمانی هۆكاری كێشەی دەرمان لە نەخۆشخانەی هیوا ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

دەربارەی پشكی هەرێم لیژنەی دارایی داوایەك ئاراستەی حكومەتی بەغداد دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share