(ڤیدیۆ) سیتی گواردیۆلا پاریسی لە چامپیۆنزلیگ کردە دەرەوە و یەکەم بلیتی ئیستانبوڵی بڕی

ئەمشەو، سێشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی گەڕانەوەی قۆناغی نیوەی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، یانەی مانچستەر سیتی ڕوبەڕووی پاریس سان جێرمان بووەوە و یاری نێوانیان بە بردنەوەی یانە ئینگلیزییەکە کۆتاییهات.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی ئاگرین و لوتکەی قۆناغی نیوەی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، یانەی مانچستەر سیتی لە ئیتیحاد ستادیەم میوانداری پاریس سان جێرمانی کرد، یاریی نێوان دوو زەبەلاحەکە بە ئەنجامی (2-0) لەبەرژەوەندی ئەستێرەکانی گواردیۆلا کۆتاییهات.

گۆڵەکانی سیتیزن لە خولەکەکانی 11 و 63 لەلایەن ڕیاز مەحریزی ئەستێرەی جەزائیرییەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامی تۆمارکراوی یاریی چوون و گەڕانەوە، مان سیتی بە کۆی ئەنجامی (4-1) سەرکەوتنی بەرامبەر پاریس تۆمارکرد و وەک یەکەم جەمسەر بلیتی یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بۆ وەرزی 2020/ 2021 بڕی.

لە یاری کۆتایی چامپیۆنزی ئەم وەرزەدا، یانەی مانچستەر سیتی چاوەڕوانی براوەی یاری نێوان چێڵسی و ڕیاڵ مەدرید دەکات، کە بڕیارە شەوی داهاتوو کاتژمێر (10:00) بەکاتی هەرێمی کوردستان لە یاریگای ستامفۆرد بریج ئەنجامبدرێت.

بابەتی پێشتر

هەولێر.. گەنجێك بەتۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركرا

بابەتی دواتر

سوریا: هێرشێکی ئیسرائیل قوربانیی سڤیلی لێکەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share