دایک و باوکان لە ساڵی یەکەمی تەمەنی کۆرپەکانیاندا دوو مانگ لە خەو بێبەشدەبن

بەپێی توێژینەوەیەک دایک و باوکان لە ساڵی یەکەمی تەمەنی کۆرپەکانیاندا زیاتر لە دوو مانگ لە خەو بێبەشدەبن، پیاوانیش لە ژنان ئاسانتر دەتوانن بخەونەوە.

بەپێی توێژینەوەکە دایکان و باوکان بە شێوەیەکی ئاسایی هەر شەوێک چوار کاتژمێر و نیو لە کاتی خەوتنی خۆیان لەدەستدەدەن کە دەکاتە نزیکەی 31 کاتژمێر لە هەفتەیەکدا یان زیاتر لە 68 رۆژ پێش ئەوەی منداڵەکەیان تەمەنی بگاتە یەک ساڵ.

لەلایەکی دیكەوە لە راپرسییەکدا کە لەسەر 500 دایک و باوک ئەمجامدراوە و منداڵی خوار تەمەن پێنج ساڵیان هەیە رایانگەیاندووە کە باوترین هۆکاری خراپ خەوتنیان ئەوەیە کە منداڵەکانیان لە کاتە درەنگەکانی شەودا یان برسیان بووە یان تینوویان بووە.

ئاماژە بەوەشکراوە کە پیاوان ئاسانتر دەتوانن بخەونەوە لە دوای هەستانیان لە خەو بەراورد بە 44%ی ژنان و، لە هەر دە پیاوێک حەوت پیاویان دوای هەستانیان لە خەو کەمێک دەخەونەوە.

بابەتی پێشتر

پلانی لاپۆرتا ئاشکرابوو

بابەتی دواتر

گەر حەبی رێگری لە دووگیانبوون دەخۆیت دەرمانە ئازارشکێنەکان بەکارمەهێنە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share