سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، لە یاسای بودجەدا چەندین بۆمب بۆ هەرێمی كوردستان دانراوە و یاساكە بەو شێوە خراپە نییە كە مامەڵەی لەگەڵ هەرێمی كوردستان پێدەكرێت و دەشڵێت، “ناكرێت لە بری بەشە بودجە قەرز بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە یاسای بودجەدا بەغداد دەیەوێت تۆڵە لە هەرێمی كوردستان بكاتەوە و پاكتاوی قەرزەكانیش كێشەی نوێ لە نێوان هەرێم و بەغداد دروستدەكات و جگەلەوەش وەرگرتنی ئەو هەموو قەرزە هەرێم دەخاتە ژێرباری قەرزێكی زۆرەوە.
راشیگەیاند، لە پرسی نەوتدا كێشەیەكی دیكە سەرهەڵدەدات كە تێچووی دەرهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان بۆ كرێی كۆمپانیا نەوتییەكان پێنج هێندەیە بە بەراورد بە عێراق و بەغداد ئامادە نییە ئەو بڕە پارەیە بۆ كۆمپانیا نەوتییەكان خەرجبكات كە لە هەرێمی كوردستان كاردەكەن بۆیە عێراق گەیشتووەتە ئەوەی كە دەڵێت، “نەوتی هەرێم دەرنەهێندرێت قازانجمانە”.