بەغداد.. پێنج بۆمب چەند ناوچەیەكیان بە ئامانجگرت

ئەمڕۆ سێشەممە 15ی كانونی یەكەم، پێنج بۆمب لە چەند گەڕەك و ناوچەیەكی جیاوازی بەغداد دانران و چواریان تەقینەوە.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، “دوو بۆمب لەبەردەم مەیفرۆشییەكدا لە ناوچەی نەفەق شورتە دانرابوون و یەكێكیان تەقییەوە و زیانی بەر فرۆشگەكە گەیاندووە، بۆمبەكەی تر لەلایەن بەڕێوبەرایەتیی نەهێشتنی تەقەمەنییەكانەوە پوچەڵكراوەتەوە.”

لە ڕاگەیاندراوێكدا شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئاشكرایكردووە كە بۆمبێكی تر لە بەردەم مەیفرۆشییەكدا لە شەقامی 60 مەتریی ناوچەی دۆرە تەقیوەتەوە و زیانی مادی لێكەوتووەتەوە. لە گەڕەكی “عەدل”یش بۆمبێكی لێكندراو بە ئۆتۆمبیلی هاوڵاتییەكدا تەقیوەتەوە و تەنها زیانی مادی هەبووە.

ڕاگەیاندراوەكە دەڵێت، “لە ناوچەی عامرییە بۆمبێكی دەستكرد بە مەیفرۆشییەكدا تەقیوەتەوە و بە هەمانشێوە تەنها زیانی مادی لێكەوتووەوتەوە.”

بابەتی پێشتر

ڕەگەزنامەی هەرێم لەبارەی کارتی نیشتیمانییەوە هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە

بابەتی دواتر

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، سێشەممە بەکاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share