لە ریزبەندی وڵاتانی عەرەبی لە یەدەگی زێڕدا عێراق پلەی چوارەمدایە

لە ساڵی 2023 دا بەهۆی ئەو ئالنگارییانەی لە جیهاندا روویانداوە، زۆرینەی وڵاتان هەوڵیانداوە یەدەگی زێڕیان زیادبکەن، بەم هۆکارەش نرخەکەی بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە.

بەپێی ئامارەکانی ئەنجومەنی زێڕی جیهانی لە ریزبەندی ئەو وڵاتانەی زۆرترین یەدەگی زێڕیان هەیە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پلەی یەکەمی هەیە و بڕی 8133.5 تۆن زێڕی یەدەگیان هەیە، ئەڵمانیا 3352.6 تۆن زێڕی هەیە و پلەی دووەمی گرتووە، لەدوای ئەوانیش ئیتاڵیا دێت کە بڕی 2451.8 یەدەگی زێڕیان هەیە.

هاوکات لە ریزبەندی وڵاتە عەرەبییەکاندا سعودیە پلەی یەکەمی هەیە و بڕی 323.1 تۆن زێڕی هەیە، لەدوای ئەویش لوبنان دێت کە بڕی 286.8 تۆنی هەیە، جەزائیریش لە پلەی سێیەم دێت کە 173.6 تۆن زێڕی یەدەگی هەیە.

سەبارەت بە عێراق، ئەنجومەنەکە ئاشکرایکردووە، لە پلەی چوارەمی وڵاتە عەرەبییەکاندایە و 132.7 تۆن یەدەگی زێڕی هەیە.

بابەتی پێشتر

رەئیسی بە سەردانێک دەچێتە تورکیا

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەک: ئەو کەسانەی بەردەوام لە خەمی تەندروستییاندان مەترسییان لەسەرە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share