وێنە.. ئەو قوماشانەی لە بەشێک لە شەقامەکانی سلێمانی هەڵواسراوە چیین؟

لە کارێکی جیاوازدا ژنە هونەرمەندێکی کورد تابلۆیەک بە درێژای زیاتر لە چوار کیلۆمەتر بە جلی ئەو ژنانەی توندوتیژیان بەرامبەر کراوە دەنەخشێنێت.

تارا عەبدوڵا، هونەرمەند و شێوەکار، لە پڕۆژەیەکدا بەناوی “مێینە” تابلۆیەکی بە درێژای چوار هەزار و 800 مەتر دروستکردووە و لە بەشێک لە شەقامەکانی سلێمانی نمایشی کردووە.

بە وتەی ئەو هونەرمەندە تابلۆکە لە جلوبەرگی ئەو مێینانە دروستکراوە کە توندوتیژیان بەرامبەر کراوە لە کوردستاندا.

تارا عەبدوڵا لەسەر پڕۆژەکەی دەڵێت، “نزیکەی 100 هەزار ژن کە توندوتیژیان بەرامبەر کراوە بە پارچە جلێک بەشداریان لە تابلۆکەدا کردووە”.

ئەو هونەرمەندە ئاماژەی بەوەکردووە، تابلۆکەی گەورەترین تابلۆیە کە تا ئێستا لە کوردستان دروستکرابێت و 99 هەزار و 678 ژن کە توندوتیژیان بەرامبەر کراوە لە تابلۆکەدا بەشداریان کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی بەرگریی تورکیا: هەشت سەربازمان بەهۆی گازی میسانەوە لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستدا

وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایدەگەیەنێت، ژمارەی ئەو سەربازانەی بەهۆی ژەهراویبوونیان بە گازی میسان، لە ئەشکەوتێکی هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستدا،…
Total
0
Share