بە هەوڵی یەكێتی سەرجەم دەستگیركراوان ئازادكران

ئەندامێكی سەركردایەتی رایدەگەیەنێت، سەرجەم ئەو كەسانەی دوێنێ لە خۆپیشاندانەكاندا دەستگیركرابوون بە هەوڵی یەكێتی ئازادكران.

رێبوار تەها ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، سەرجەم ئەو كەسانەی دوێنێ لە خۆپیشاندانەكاندا دەستگیركرابوون بە هەوڵی یەكێتی ئازادكران.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بەشێك لەو كەسانە لە بنكەی پۆلیسی رەحیماوا دەستگیركرابوون و بەشێكی دیكەیان لە بارەگای هەواڵگریی كەركوك دەستگیركرابوون بەردەوام لەسەر هێڵ بووین و سەرجەمیان ئازادكراون.

راشیگەیاند، ئەو هاوڵاتییانەی دوێنێ لە خۆپیشاندانەكان شەهیدبوون كوڕی شارەكەی منن و هەموو كات پێشەنگبوون لە بەرەنگاربوونەوەی نەیارانی كورددا.

بابەتی پێشتر

ستران عەبدوڵا: سەرۆك بافڵ داوایكرد راستەوخۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەو بابەتەی لە كەركوك ھەیە چارەسەربكرێت

بابەتی دواتر

گەرمیان.. دوو حاڵەتی تووشبوون بە كۆلێرا تۆماركرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزگاری سلێمانی: ئەو فەرمانبەرانەی ناتوانن بگەنە شوێنی كاریان بەئامادەنەبوو ئەژمارناكرێن

پارێزگاری سلێمانی دەڵێت، دەوامی فەرمانگەكان ئاساییە، بەڵام ئەو فەرمانبەرانەی ناتوانن بگەنە شوێنی كاریان بەئامادەنەبوو ئەژمارناكرێن. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری…
Total
0
Share