پارێزگاری سلێمانی: ئەو فەرمانبەرانەی ناتوانن بگەنە شوێنی كاریان بەئامادەنەبوو ئەژمارناكرێن

دەوامی فەرمانگەكان ئاساییە

پارێزگاری سلێمانی دەڵێت، دەوامی فەرمانگەكان ئاساییە، بەڵام ئەو فەرمانبەرانەی ناتوانن بگەنە شوێنی كاریان بەئامادەنەبوو ئەژمارناكرێن.

هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، دامودەزگا حکومییەکان لە ئەمڕۆدا؛ بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیان، بەردەوام دەبن لە کاری ڕۆژانەی خۆیاندا.

وتیشی، “ئەو فەرمانبەرانەی ئەمڕۆ ناتوانن بگەنە شوێنی کارەکانیان، بەهۆی بارینی بەفر و ئاستەنگی هاتوچۆوە لە هەندێک شوێندا، بە ئامادەنەبوو ئەژمارناکرێن”.

بڕیارەكەی پارێزگاری سلێمانی لەكاتێكدایە لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە شەپۆلێكی بەهێزی بەفرباین و سەرما ڕووی لە سلێمانی و دەوروبەری كردووە و هاتوچۆی سلێمانی-ش داوا لە ڕاگەیەندراوێكیدا داوا لە شۆفێران و هاوڵاتییان دەكات لە ماڵەكانیان نەیەنەدەرەوە و “شۆفێریكردن مەترسیدارە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق: بڕیارماندا بە خەرجکردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێم بە چەند مەرجێک

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا بڕیاردراوە بە خەرجکردنی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێم، بە چەند مەرجێک.…
زیاتر ببینە

فراکسیۆنی یەکگرتوو: پرۆژەی رووناکی هەوڵێکی دیکەیە بۆ رووتاندنەوەی گیرفانی هاوڵاتی

فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، رایگەیاند، “پرۆژەی رووناکی هەوڵێکی دیکەیە بۆ رووتاندنەوەی گیرفانی هاوڵاتی”. فراکسیۆنی یەکگرتووی…
Total
0
Share