دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی باندێكی بە تۆمەتی گەڕان بە دوای شوێنەواردا راگەیاند

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی باندێكی بە تۆمەتی گەڕان بە دوای شوێنەواردا راگەیاند.

بەپێی راگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بە هەماهەنگی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان، پێنج كەسیان بە تۆمەتی گەڕان بە دوای شوێنەواردا راگەیاند.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، هێزەكانی ئاسایش دوای چاودێریكردن و بەدواداچوون، بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە لە رۆژی 23ی 8ی 2023 بە هاوكاریی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان، لە ناحیەی (قادركەرەم)ی سنووری قەزای چەمچەماڵ، باندێكی 5 كەسیان دەستگیركرد و دەستگیرا بەسەر چەندین پارچە ئامێری پشكنین و گەڕان و دۆزینەوەی شوێنەوار.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە ئێستادا بەماددەی 42 ی شوێنەوار تۆمەتباران ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكانیان بەردەوامە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم دڵنیایی دەدات، هێزەكانیان هەمیشە چاوكراوەدەبن لە پێناو پارێزگاریكردن لە شوێنەوارە مێژووییەكان، داوا لە هاوڵاتییان دەكات وەك هەمیشە هاوكار و پشتیوانبن لە پێدانی زانیاری بە دەزگا ئەمنییەكان.

بابەتی پێشتر

سودانی: لێپرسینەوە لە سەرجەم ئەو كەسانە دەكرێت كە هۆكاری سەرهەڵدانی ئاڵۆزییەكانی كەركوك بوون

بابەتی دواتر

زانکۆی سلێمانی خوێندکارانی وەرگیراوی ماستەر و دکتۆرا ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share