بەڕێوەبەرێکی نوێ بۆ پاسپۆرتی کەرکوک دانرا

دوای دەستلەکارکێشانەوەی بەڕێوەبەری پیشووی پاسپۆرتی پارێزگای کەرکوک، ئەمڕۆ بەڕێوەبەرێکی نوێ بۆ ئەو بەڕێوەبەرایەتییە دیاریکرا.

بەپێی سەرچاوەکانی کەرکوک، ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی ناوخۆ فەرمانی دامەزراندنی عەمید سرود عەبدوڵا محمد جاف-ی، وەک بەڕێوەبەری پاسپۆرتی کەرکوک دەرکردووە، بۆ جێگرتنەوەی بەڕێوەبەری پێشوو، کە مانگی ڕابردوو دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە.

بەڕێوبەری پێشوو، عەمید شاوێز، 25 ساڵە لە شاری کەرکوک و لەناو وەزارەتی ناوخۆی عێراقدا کاردەکات چەندین پۆستی بەڕێوەبردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر كوژرانی ئەفسەرەكە ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردووەتەوە، ئەفسەرێكیان لەلایەن كەسێكی نەناسراوەوە دەستڕێژی گوللەی لێكراوە و گیانیلەدەستداوە. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە تێیدا هاتووە،…
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ دەرگای تۆمارکردنی لایەنە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرایەوە

ئەمڕۆ، جارێکی دیکە پرۆسەی تۆمارکردنی لایەنە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرایەوە. جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی…
Total
0
Share