زانکۆی سلێمانی خوێندکارانی وەرگیراوی ماستەر و دکتۆرا ئاگاداردەکاتەوە

سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی ئاگادارییەکی ئاراستەی ئەو خوێندکارانە کردووە کە لە قۆناغی دووەمی وەرگیراوانی خوێندنی ماستەر و دکتۆران، داوا دەکات سەردانی بەش و کۆلێژەکانیان بکەن.

لە ئاگادارییەکی زانکۆی سلێمانیدا هاتووە، ئەو خوێندکارانەی بەپێی هەمواری رێنمایی ژمارەی (3)ی ساڵی 2022 وەرگیراون، پاڵپشت بە کۆنووسی کۆبوونەوەی ژمارە (2)ی ساڵی 2023، سەردانی بەش و کۆلێژەکانیان بکەن بەمەبەستی ئەنجامدانی کاری پێویست.

خوێندکارانی وەرگیراوی قۆناغی دووەم یان “وەجبەی دووەم”ی ماستەر و دکتۆرا، سەرجەم ئەو خوێندکارانە دەگرێتەوە کە لە تاقیکردنەوەی توانستی زانستی سەرکەوتوو بوون و لە پلانی زانکۆکانیان کورسییان بۆ نەماوە.

لە 17ی تەمموزی 2023 بە بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاردرا سەرجەم ئەو خوێندکارانە وەربگیرێن و دوای زیادکردنی کورسیی خوێندن دەستبکەن بە خوێندن، ئەوانەشی کورسییان بۆ نامێنێتەوە لە خولی داهاتوودا دەست بە خوێندن دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەرێم كەمال ئاغا: یاسای بودجە هەمواربكرێتەوە پشكی هەرێم بە رێژەی 12.67% رەوانەدەكرێت

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەمواركردنەوەی یاسای بودجە چارەسەری بنەڕەتییە بۆ كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم…
Total
0
Share