دادگای فیدراڵیی عێراق بڕیارەكەی سودانی بۆ رادەستكردنەوەی بارەگای پارتی لە كەركوك راگرت

دادگای فیدراڵیی عێراق بڕیارەكەی سودانی بۆ چۆڵكردنی بارەگای ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی كەركوك و رادەستكردنەوەی بە پارتی راگرت.

ئەمڕۆ یەكشەممە، دادگای فیدراڵیی عێراق كۆبووەوە بۆ یەكلاكردنەوەی داوایەك لە دادگاكە تایبەت بە رادەستكردنەوەی بارەگاكەی پارتی لە كەركوك.

بەپێی راگەیەندراوی دادگاكە بڕیاردراوە كاركردن بە بڕیارەكەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق رابگیرێت كە تایبەت بە رادەستكردنەوەی بارەگای فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك بە پارتی.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە تا كاتی یەكلاكردنەوەی داواكە و دەركردنی بڕیاری كۆتایی كار بەو فەرمانەی سودانی ناكرێت.

بابەتی پێشتر

حكومەتی بڕیاریدا 500 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت

بابەتی دواتر

لەسەر داوا و فشاری یەکێتی هێزە عێراقییەکان لە گەڕەکە کوردییەکان کشانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share