حكومەتی بڕیاریدا 500 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا بڕیاردرا 500 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بنێرێت.

غەریب ئەحمەد پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا بڕیاردراوە 500 ملیار دینار بە شێوەی سولفە بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت كە بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ناردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ مووچەی فەرمانبەرانە كە لە هەفتەی رابردوودا فشاركراوە بۆ ناردنی بڕە پارەیەك بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی بازرگانی: لە ئەمساڵدا یەک ملیۆن تۆن کەرەستەی ماوەبەسەرچوو دەستیبەسەرداگیراوە

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان ئاماری سەرپێچی و دەستبەسەرداگرتنی کەرەستە بەسەرچووەکانی بڵاوکردەوە. لە ئامارێکدا وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی…
Total
0
Share