ئێران لە کێڵگە نەوتییە هاوبەشەکانی لەگەڵ عێراق ڕۆژانە 65 هەزار بەرمیل بەرهەمدەهێنێت

حکومەتی ئێران ئاشکرایکرد کە تێکڕای بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی نەوتی ئازەر لە نێوان پارێزگای ئیلامی ئێران و پارێزگای واسیتی عێراق گەیشتووەتە 65 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

حکومەتی ئێران ڕایگەیاند، “بڕی تێچووی وەبەرهێنان لە کێڵگەکەدا ملیارێک و 400 هەزار یۆرۆ بووە، ئێران لەو کێڵگەیەدا 20 بیری نەوتی هەڵکەندووە”.

ئێران بۆ یەکەمجار هەشت ساڵ بەرلە ئێستا نەوتی لەو کێڵگە هاوبەشانە بەرهەمهێنا.

لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند کە پەرە بە بەرهەمهێنان لەو کێڵگە نەوتییانە دەدەن کە هاوبەشن لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مۆزەخانەی ئەمنەسوورەکە: چەکە سووتێندراوەکان لە ئەشکەوتی جاسەنە دەپارێزرێن

بەڕێوەبەری مۆزەخانەی نیشتمانیی ئەمنە سوورەکە رایگەیاند، چەکە سووتێندراوەکان لە ئەشکەوتی جاسەنە دەپارێزرێن. ئاکۆ غەریب، بەڕێوەبەری مۆزەخانەی نیشتمانیی ئەمنە…
زیاتر ببینە

ئاگادارییەك بۆ ئەو مامۆستا وانەبێژانەی دەكرێنە گرێبەست

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست نوێترین زانیاری لەبارەی بەگرێبەستبوونی مامۆستایانی وانەبێژ دەخاتەڕوو. عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست، رایگەیاند،…
Total
0
Share