لە خۆپیشاندانەکانی ئێوارەی دوێنێی شاری کەرکوک 12 کەس برینداربوون و چوار کەسیش شەهید بوون
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، “لە رووداوەکانی دوێنێ ئێوارەی شاری کەرکوکدا کە تا درەنگانی شەو بەردەوام بوو، چوار کەس شەهید بوون، 12 کەسی دیکەش برینداربوون”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “جگە لەو 12 بریندارە دەیان برینداری دیکەی سووک هەبوون، کە نەچوونەتە نەخۆشخانەکان”.