وه‌زیری پێشمه‌رگه‌: ده‌بێت تۆڵه‌ی خوێنی ئه‌و شه‌هیدانه‌ بكرێته‌وه‌ و ناوه‌ستین تا به ‌ته‌واوی داعش تێكدەشکێنین

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى لیواكان كۆبووه‌وه‌ و ڕێنوێنیكردن “چاوكراوه‌تر و به‌ پلان و ته‌كنیكی نوێی جه‌نگییه‌وه‌، ڕووبه‌ڕووی تیرۆریستان ببنه‌وه‌ و تێكیانبشكێنن”

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ به ‌ئاماده‌بوونی به‌رپرسانى وه‌زاره‌ت له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م فه‌رمانده‌ و جێگرانی لیواكانی پیادەی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ كۆبووه‌وە.

له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، وەزیری پێشمەرگە جه‌ختی له‌ ئاماده‌سازیی هێزه‌كان كردووەته‌وه‌، له‌ به‌رامبه‌ر پاراستنی سه‌نگه‌ره‌كان له‌ دوای په‌ره‌سه‌ندنه‌وه‌ی داعش و زیندووبوونه‌وه‌ی شانه‌ نووستووه‌كانیان.

هه‌ر به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ فه‌رمانده‌ی لیواكانی ڕاسپارد، چاوكراوه‌تر و به‌ پلانی نوێی جه‌نگی، سه‌نگه‌ره‌كانی خۆیان قایمبكه‌ن و له‌ مه‌ترسیی ئه‌و تیرۆریستانه‌ بیانپارێزن.

له‌ به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ فه‌رمانی دا‌ سه‌رجه‌م هێزه‌كان پابه‌ندی ئه‌ركی سه‌ربازی و دسپلینه‌ سه‌ربازییه‌كان ببن و بۆ ئه‌مه‌ش وتی، هه‌وڵه‌كانمان چڕكردووەته‌وه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی داواكاریی لیواكان و پڕكردنه‌وه‌ی ته‌واوی كه‌موكوڕییه‌كان.

شۆڕش ئیسماعیل جه‌ختى له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه‌، “ڕێگه‌ ناده‌ین خوێنی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه‌ له ‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا گیانیان به‌ختكرد به‌فیرۆ بڕوات، ده‌بێت تۆڵه‌ی خوێنی ئه‌و شه‌هیدانه‌ بكرێته‌وه‌ و ناوه‌ستین تا به‌ ته‌واوی داعش تێكدەشکێنین.”

له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێستای نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ ڕایگه‌یاندووه‌، دوای دروستكردنی ناوه‌نده‌كانی ئه‌منیی هاوبه‌ش له‌نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق، هه‌وڵه‌كان به‌و ئاراسته‌یەن‌، كه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ هه‌ردوو هێز ڕۆڵببینن له‌و ناوچانه‌ی بۆشایی ئه‌منییان هه‌یه‌.

بابەتی پێشتر

ڕیکياردۆ: ڤێرشتاپن یەکێکە لە باشترینەکان

بابەتی دواتر

سەمیر هەورامی: هێڤیدار ئەحمەد بێئاگایی و بێتوانایی خۆی سە‌لماندووە‌

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كچێك لە سلێمانی خۆی خنكاند

تەرمی كچێك لە سلێمانی بە خنكاوی دۆزرایەوە، بەڕێوبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرا دەڵێت، خۆی خنكاندووە. سامان نادر، بەڕێوبەری سەنتەری…