پسپۆڕێك: بەكارهێنانی ئینتەرنێت مەترسیی تووشبوون بە لەبیرچوونەوە كەمدەكاتەوە

پزیشكێكی پسپۆڕ دەڵێت، بەكارهێنانی ئینتەرنێت بەشێوەیەكی رێكخراو مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشیی لەبیرچوونەوە (زەهایمەر) بە رێژەی 50% كەمدەكاتەوە.

ماریا چیرداك، پزیشكی پسپۆڕی دەمار و نەخۆشییەكانی گەورە ساڵان دەڵێت، بەپێی ئەنجامی چەندین توێژینەوە، بەكارهێنانی ئینتەرنێت سەرەڕای ئەوەی هاریكار دەبێت لە پارێزگاری لە زانیارییە هەڵگیراوەكان، مێشك لە دابەزینی چالاكیی وەزیفی دەپارێزێت.

رۆژنامەی (ئەزڤیستیا) لە زاری ماریاوە دەڵێت، “ئەو گەورە ساڵانەی تۆڕەكانی ئینتەرنێت بەكاردەهێنن، توانایەكی ژیریی باشتر و بیركردنەوە و یادگەیەكی باشتریان هەیە لەوانەی ئینتەرنێت بەكارناهێنن. هەموو ئەمانە دەبێتەهۆی لاوازكردنی پرۆسەی پیربوونی مێشك و كەمبوونەوەی مەترسیی تووشبوون بە لەبیرچوونەوە”.

روونیشیدەكاتەوە، لە ئەركە سەرەكییەكانی مێشك چارەسەری پرسە ژیرییە جیاوازەكانە. هەركات كەسێك لە چالاكیی بیر و ژیرییە ئاساییەكان دەوستێت، چالاكییە وەزیفییەكان و پرۆسەی گۆڕانی خۆراك بۆ وزە لە مێشكدا دەوەستێت و پاشەكشە دەستپێدەكات.

بۆیە پێویستە لەسەر گەورە ساڵان پارێزگاری لە چالاكیی دیاریكراوی مێشكیان بكەن، وەك ئەوەی ئەو پسپۆڕە ئاماژەی پێدەدات و دەشڵێت، ئەو كۆمەڵەیەی لە بەردەم مەترسیی لەبیرچوونەوەدان، ئەوانەن كە خانەنشین دەبن و چالاكییە كردەیی و ژیرییەكانیان دەپچڕێت، چونكە پاش ماوەیەكی درێژ لە چالاكیی ژیریی ئاسایی و بەردەوام، لەناكاو چالاكی و هاندانی مێشك نامێنێت، بەهۆی وەستانیشیەوە چەند بەشێك دیاریكراوی مێشك لە كاركردن دەوەستن، ئەمەش دەبێتە سەرەتای پرۆسەی پاشەكشە تیایدا.

بۆیە رێنوێنی دەكات بە كاركردن لەسەر ئامێری كۆمپیوتەر و بەكارهێنانی ئینتەرنێت بۆ بەدەستهێنانی ژیریی دیاریكراو و گەڕان بەدوای زانیاریی پێویست، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە ئەو كاتەی گەورە ساڵان لەسەر ئینتەرنێت بەسەریدەبەن لە دوو كاتژمێر زیاتر نەبێت، بەپێچەوانەوە كاریگەریی نەرێنی دروست دەكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی: هیچ کەسێک بەتەواوی پارێزراو نابێت تاوەکو هەمووان هەلی وەرگرتنی ڤاکسینیان نەبێت

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی جەخت لە گرنگیی ژەمی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا دەکاتەوە بۆ ئەو کەسانەی بەرگریی جەستەیان لاوازە لەگەڵ…
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەولێر لەبارەی گیانلەدەستدانی ژنێک لە نەخۆشخانەی لەدایکبوون روونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەری تەندروستیی هەولێر رایگەیاند، ئەو ژنەی لە نەخۆشخانەی لەدایکبوون گیانیلەدەستدا بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان بەهۆی درەنگ گەیشتنییەوە بووە بە…
Total
0
Share