بومەلەرزە لە شارێكی كوردستان روویدا

بومەلەرزەیەك لە خانەقین روویدا و زیانی گیانیی لێنەكەوتووەتەوە.

بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، بومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.3 پلە بە پێوەری رێختەر و بە قووڵایی 12 كیلۆمەتری ژێرزەوی لە قەزای خانەقین روویدا. محەمەد حەسەن شارەزای بومەلەرزەزانی دەڵێت، “چەقی بومەلەرزەكە سنووری نێوان عێراق و ئێران بووە و بەشێك لە دانیشتووانی خانەقین هەستیانپێكردووە”.

ئەو شارەزایەی بومەلەرزەزانی ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە كە بەهۆی كەمی و سووكیی گوڕی بومەلەرزەكەوە، زیانی لێنەكەوتووەتەوە و كەس نەبووە بە قوربانی.

لە ماوەی ئەمساڵدا شەشەم جارە بومەلەرزە لە سنووری قەزای خانەقین رووبدات و شارەزایانی بواری جیۆلۆجی، هۆكارەكەی بۆ ناسەقامگیریی پلێتەكانی زەوی دەگەڕێننەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جەمال کۆچەر: دەبێت لیژنە وزارییەکە تاوەکو سێشەممە رەشنوسەکە رادەستی سودانی بکات

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دەبێت لیژنە وزارییەکە تاوەکو سێشەممە رەشنوسەکە رادەستی سودانی بکات. جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی…
Total
0
Share