مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لەبارەی دۆخی کەرکوکەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەداخەوە بارودۆخی دژواری کەرکوک بەهۆی شەڕکردن لەسەر بارەگای حزبی و ململانێی هێزە سیاسییەکانی ناو کەرکوک درێژەی کێشاوە گەیشتە پێکدادان و بەریەک کەوتن و شەهید و برینداریش کە ئەمانە قوربان بێباکی سیاسی و نیشتمانییە.

لە راگەیەندراوەکەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا کە ئێوارەی ئەمڕۆ لەبارەی دۆخی کەرکوک بڵاویکردەوە، هاتووە، “یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سێ رۆژە لەسەر هێڵە لەگەڵ حکومەتی عێراق کە پێویستە بەرپرسیارێتی نیشتمانی و حکومەتیی خۆی جێبەجێ بکات، تا ئاڵۆزییەکە سەر نەکێشێت بۆ بەریەک کەوتن و رژانی خوێنی هاوڵاتییانی کورد و پێکهاتەکان، بە پێچەوانەوە دەکرا بە  لێکگەیشتن لەگەڵ پارت و حزبەکانی کەرکوک گرفتی بارەگا تەشەنە نەستێنێ کە ببێتە کێشەیەکی گەورە لە شارەکەدا”.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “ئێستاش کاتی ئەوەیە سەرۆک وەزیران کە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عیراقیشە، راستەوخۆ بێتە ناو کێشەکە و لەگەڵ حکومەتی محەلی شارەکە و هێزەکانی سوپا و حەشد ئەم کێشەیە بنبڕ بکەن”.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەشدا ئەوە هاتووە، “وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و جەماوەری کەرکوک لەبەر بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی ئاشتی دانیان بە خۆیدا گرتووە، چاوەڕوانیشمان لە حکومەت و لایەنەکانی تری کەرکوکیش ئەوەیە بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بکەن”.

 

بابەتی پێشتر

فراكسیۆنی یەكێتی داوای ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك دەكات

بابەتی دواتر

سودانی راگەیەندراوێكی لەبارەی دۆخی كەركوكەوە بڵاوكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share