حکومەتی هەرێم: کامێرای خاڵ بۆ خاڵ بە رێژەی 80% سەرپێچیی کەمکردووەتەوە

حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد کە دانانی کامێراکانی چاودێریی خێرایی خاڵ بۆ خاڵ، کاریگەریی زۆری هەبووە و رێژەی سەرپێچی 80% کەمکردووەتەوە.

لە راگەیەندراوێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، “دانانی کامێرای ‘خاڵ بۆ خاڵ’ لە شەقامە خێراکان بۆ کەمکردنەوەی رووداوەکانە و ئەو شوێنانەی کامێراکانی لێ جێگیر کراوە، سەرپێچی بە رێژەی 80% کەمیکردووە”.

کامێرای خاڵ بۆ خاڵ “پۆینت تو پۆینت” لە 20ی کانونی دووەمی ئەمساڵەوە لە شەقامە خێراکانی شاری هەولێر جێگیرکراوە و لە مانگی ئایاریشەوە رێگای سلێمانی – دوکان جێگیر کراوە.

بابەتی پێشتر

ئەگەر بە دەنگی جوینی خواردن بێزار دەبیت ئەوا ئەم نەخۆشییەت هەیە

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: شوكر خەیات خزمەتێكی مەزنی پێشكەشی كەلتوور و هونەری كوردی كردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share