فراكسیۆنی یەكێتی داوای ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك دەكات

فراكسیۆنی یەكێتی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ئاشكرایكرد كە كەركوك بە بارودۆخێكی ناجێگیردا تێدەپەرێت و داوا لە هەر سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق دەكات رێكاری بەپەلە بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك بگیرێتەبەر.

لە راگەیەندراوەكەی فراكسیۆنی یەكێتیدا هاتووە، دوای داخستنی رێگای سەرەكی كەركوك – هەولێر لەلایەن ژمارەیەك خۆپیشاندەر دژ چۆڵكردنی بینایی فەرماندەیی هێزە هاوبەشەكانی عێراق لە كەركوك و رادەستكردنەوەی بە پارتی كەركوك بە باردۆخێكی ناجێگر تێدەپەڕێت.

ئاماژەیان بۆ ئەوەش كردووە، ئێمە لە فراكسیۆنی یەكێتی وێڕای ئەوەی دژی داخستنی رێگایی سەرەكی كەركوك – هەولێرین كە بارگرانی زۆری بۆ هاوڵاتییان دروستكردووە، داواتان لێدەكەین رێكاری بەپەلە بگرنەبەر بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك.

فراكسیۆنی یەكێتی داوا لە هاوڵاتییانی شاری كەركوك لە هەموو پێكهاتەكان دەكات بە خۆیاندا بگرن و رێگەنەدەن لەپێناو مەرامی سیاسی هەندێك لایەن سەقامگیریی كەركوك و پێكەوەژیانی ئاشتییانە لە شارەكە بكەوێتە مەترسییەوە.

وەك فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسەر هێڵین و هەموو جۆرە رێكارێكی یاسایی دەگرینەبەر بۆ سزادانی هەر كەس و لایەنێك كە بیەوێت بە ئاڵۆزكردنی دۆخی كەركوك لە ئاوی لێل ماسی بگرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێك لە دەستەی گشتیی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمەوە

دەستەی گشتیی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر هەڵوەشاندنەوەی بەشێك لە بڕیارەكانی…
زیاتر ببینە

چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی گەرمیان: لە داهاتوویەکی نزیکدا سەنتەری ئۆتیزمی حکومی دەکەینەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی گەرمیان، رایدەگەیەنێت، “لە داهاتوویەکی نزیکدا سەنتەری ئۆتیزمی حکومی لە کەلار دەکەینەوە”. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share