كەشناسیی هەرێم: پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی ئەمڕۆ پلەكانی گەرما هاوشێوەی دوێنێ دەبن، بەڵام سبەی دابەزین بەخۆیانەوە دەبینن.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوی دوێنێ.

سەبارەت بە كەشوهەوای سبەینێ-ش دەڵێت، بەهەمان شێوە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەكانی گەرما بە (1-2) پلە نزمدەبنەوە بەراورد بە ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراویش بەمجۆرە دەبن، (هەولێر 40 پلە، سلێمانی 38، دهۆك 38، کەرکوک 41، هەڵەبجە 40، زاخۆ 39، سۆران 39، حاجی ئۆمەران 28 و گەرمیان 44 پلە).

بابەتی پێشتر

فێستیڤاڵی هەفتەی چالاكیی كتێبخانە لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت

بابەتی دواتر

پاش نیشتنەوە لەسەر مانگ هیندستان هەنگاو بەرەو خۆر دەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share