خوێندنی ناوپۆل دەستیپێكردەوە و تا كۆتایی ساڵی خوێندن ڕاناگیرێت

بەشێوەی نۆرە، سێ ڕۆژ بە سێ رۆژ بەردەوام دەبێت فۆتۆ: زمناكۆ یەحیایی

خوێندنی ناوپۆل لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن لە هەرێمی كوردستان دەستیپێكردەوە و بەرپرسێكی پەروەردەش دەڵێت، لە كۆتایی مانگی داهاتوو كۆتایی بە ساڵی خوێندن دەهێنرێت، پێشبینیش ناكات دووبارە خوێندنی ناوپۆل ڕابگیرێتەوە.

وەك ئەوەی لەلایەن لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا و وەزارەتی پەروەردەوە بڕیاری لەسەردرابوو، ئەمڕۆ یەكشەممە 16ی ئایار دەرگای ناوەندەكان بۆ خوێندنی ناوپۆل كرانەوە.

عومەر محەمەد ئەمین، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “پێشتر خوێندنی ناوپۆلمان دەستپێكرد، بەڵام لەلایەن لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆناوە بەهۆی زیادبوونی ژمارەی توشبوون ڕاگیرا، لەئێستادا بەهەمان شێوەی پێشوو دەستمان كردەوە بە دەوام و هیچ گۆڕانكارییەكمان نەكردووە”.

وتیشی، وەك ماوەی پێشوو خوێندنی ناوپۆل بەشێوەی نۆرە، سێ ڕۆژ بە سێ رۆژ، ئەمڕۆ لە سەرجەم ناوەندەكان دەوام دەستیپێكردووەتەوە.

عومەر محەمەد ئەوەشی خستەڕوو، لە 22ی حوزەیران دەستدەكەین بە تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرز، تاقیكردنەوەكان ماوەی هەشت بۆ 10 ڕۆژ دەخایەنێت و لەگەڵ كۆتایی تاقیكردنەوەكان، كۆتایی بە ئەمساڵی خوێندن دەهێنن.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی ئەوەی هەندێك لە باوانی خوێندكاران ترسیان هەیە لەوەی ئەگەر منداڵەكانیان بنێرنەوە ناوپۆلەكان ئەگەری توشبوونیان بە كۆرۆنا هەیە، بۆیە هاوكات لەگەڵ خوێندنی ناوپۆل، خوێندنی ئەلیكترۆنیش بەردەوام دەبێت.

یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردە پێشبینی خۆیشی نیشاندا بەوەی، دەستپێكردنەوەی خوێندن تا كۆتایی ساڵ بەردەوام دەبێت و جارێكی دیكە ڕاناگیرێتەوە، بەهۆی ئەوەی ڕێكارێكی توندوتۆڵ دەگرنە بەر، لە هەر شوێنێك گرفت هەبوو تەنها ئەو پۆلە كەرەنتین دەكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەڵەبجە: لە رۆژی یەكشەممەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمان نەكەن

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە ئاگاداری هاوڵاتییان و شۆفێرانی دەكاتەوە لە رۆژی یەكشەممە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكە نەكەن بەهۆی پاكتـاوی ژمێریـاریی ساڵانەوە.…
زیاتر ببینە

 فیدراسیۆنی پەنابەران: لەماوەی سێ ڕۆژدا 30 کۆچبەر لە ئاوەکانی یۆنان خنکاون

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەران ژمارەی قوربانییان و ڕزگارکراوان، هەروەها ‏بێسەروشوێنبووانی نوقبوومی بەلەمەكانی کۆچبەرانی لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا ‏بڵاوکردەوە، کە دوایینیان…
زیاتر ببینە

هەواڵێكی دڵخۆشكەر بە مامۆستایان و فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەكان دەدرێت

سەرۆكایەتیی شارەوانیی كفری رایدەگەیەنێت، كاركردن بۆ جیاكردنەوەی و ئامادەكردنی زەوییەكانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی كفری بەردەوامە. بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی…
Total
0
Share