بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێم پێشبینيیەكانی كەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردەوە كە پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە بە ( 1 – 3 ) پلە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەی شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە ( 1 – 2 ) پلە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 43 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 41 پلەی سیلیزی
دهۆك : 42 پلەی سیلیزی
كەركوك : 44 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 42 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 43 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 26 پلەی سیلیزی
سۆران : 41 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 44 پلەی سیلیزی