سلێمانی.. شۆفێرانی تاکسی دژی گرانبوونی بەنزین خۆپیشاندانیان کرد

 

بەشێک لە شۆفێرانی تاکسی لە شاری سلێمانی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، داوای هەرزانکردنی بەنزین و تایبەتکردنی چەند بەنزینخانەیەکیان بە تەکسییەکان کرد.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە بەشێک لە شۆفێرانی تاکسی لەبەردەم پارێزگای سلێمانی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و بۆ ماوەی زیاتر لە کاتژمێرێکی ڕێگای سلێمانی – تاسڵوجەیان داخست.

خۆپیشاندەران چەند داواکارییەکیان هەبوو ئەویش، هەرزانکردنی بەنزین بۆ شۆفێرانی تاکسی بەبڕی 500 دینار بۆ هەر لیترێک، هەروەها دیاریکردنی شەش بەنزینخانە تایبەت بە تەکسییەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی پێشمەرگە: بڕیاری پێدانی سیستمی پاتریۆت و بەرگری بە پێشمەرگە دراوە و لە کۆنگرێس قبووڵکراوە

سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، بڕیاری پێدانی سیستمی پاتریۆت و بەرگری بە پێشمەرگە دراوە و لە کۆنگرێس…
Total
0
Share