پەرلەمانتارێك: بابەتی داهاتی نانەوتیی هەرێم یەكلابكرێتەوە كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەردەبێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دەبێت حكومەتی عێراق كێشەی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم چارەسەربكات و دەشڵێت، “بابەتی داهاتی نانەوتیی هەرێم یەكلابكرێتەوە كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەردەبێت”.

كاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەپێی یاسای بودجە و رێككەوتنی هەرێم و بەغداد دەبێت حكومەتی عێراق كێشەی هەناردەی نەوتی هەرێم چارەسەربكات و ئەگەر هەناردەی نەوت دەستیپێنەكردەوە نەوتی هەرێم بۆ پێویستی ناوخۆ دابینبكرێت، چونكە بڕیاری دادگای نێوبژیوانی پاریس و دادگای فیدراڵیی عێراق هەیە كە هەرێم ناتوانێت سەربەخۆ نەوتەكەی بفرۆشێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، دەتوانرێت گرفت كرێی كۆمپانیا نەوتییەكانی هەرێمیش چارەسەربكرێت، بە تایبەت ئەگەر داهاتی نانەوتیی هەرێم یەكلابكرێتەوە ئەوا كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان چارەسەردەبێت.

بابەتی پێشتر

سەرۆك بافڵ پەیامێكی گرنگ لەبارەی پێنجەمین كۆنگرەوە رادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

كەشناسیی هەرێم: پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share