راگەیەندراوێك لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان راگەیەندراوێك لەبارەی هێرشكردنە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر بڵاودەكاتەوە و دەڵێت، “خۆشبەختانە هێرشە مووشەكییەكە هیچ زیانێكی گیانی و ماددیی لێنەكەوتووەتەوە”.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، تێیدا هاتووە، ئەمشەو كاتژمێر 9:30 بە چەند مووشەكێك هێرشكرایە سەر كێڵگەی گازیی كۆرمۆر خۆشبەختانە هێرشە مووشەكییەكە هیچ زیانێكی گیانی و ماددیی لێنەكەوتووەتەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، تیمی وەزارەت و لایەنە ئەمنییەكان لەسەر هێڵن، بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆمپانیای دانەغاز بەدواداچوونی دۆخەكە دەكات تا كاریگەریی لەسەر بەرهەمهێنانی گاز و كارەبا نەكات.

بابەتی پێشتر

بەشێك لە ناوەرۆكی كۆبوونەوەی یەكەمی شاندی هەرێم لە بەغداد ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

بەغداد لە بری مووچە بنێرێت داوای قەرزەكانی لە هەرێم دەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share