خۆپیشاندەرانی پێنجوێن: ئەوەی ئێمەی هێناوەتە سەر شەقام خەمساردیی حکومەتە

ماوەی چوار رۆژە هاوڵاتییان شاری پێنجوێن خۆپیشاندانیان دەستپێکردووە و سەرەکیترین داواکارییشیان گەڕاندنەوەی ئەو کارەبایەیە کە پێشتر شارەکە هەیبووە، خۆپیشاندەرێک دەڵێت، “خەمساردیی حکومەت ئێمەی هێناوەتە سەر شەقام ماوەی هەشت ساڵە هیچ پرۆژەیەک لەم شارەدا نەکراوە”.

یەکێک لە خۆپیشاندەران بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “حکومەت خەمساردە ئەوەی ئێستا ئێمە داوای دەکەین دەبوو لە ماوەی 20 ساڵی رابردوودا بکرایە، ئێمە داوای پرۆژەی ستراتیژی ناکەین ئەو کارەبایەمان دەوێت کە پێشتر هەمانبووە”.

وتیشی، “ماوەی هەشت ساڵە حکومەت هیچ پرۆژەیەکی لە شارەکەماندا نەکردووە، گەنج و خەڵکی شارەکەمان هیچ سوودێکیان لەو دەروازە سنوورییانە نەبینیوە کە لە پێنجوێن هەن جگە لە زیان و کارەسات نەبێت”.

خۆپیشاندەران داوادەکان کە قوتابخانە و ناوەندەکانی خوێندن دابخرێن و سەرجەم چین و توێژەکان بچنە ریزەکانی خۆپیشاندەرانەوە بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان.

خۆپیشاندەران باس لەوەدەکەن کە هیچ دوکان و بازاڕێکی شارەکە ماوەی چوار رۆژە کاریان نەکردووە و سەرجەمیان داخراون تەنها رێگە بە نانەوا و سەموونخانەکان دراوە کە کاربکەن.

بابەتی پێشتر

دروستكردنی هێز بۆ دەركراوەكان

بابەتی دواتر

عەلی قەرەداغی: وەرگرتنی دیاری لەلایەن پزیشكانەوە لە كۆمپانیاكانی دەرمان بەرتیلە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share