فەوزی هەریری: ئەوەی بەغداد دەیكات ناڕەوایە و ناحەقە

سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لەبارەی نەناردنی مووچە و بودجەی هەرێمی كوردستانەوە رایدەگەیەنێت، ئەوەی بەغداد دەیكات ناڕەوایە و ناحەقە.

فەوزی هەریری سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا لەبارەی نەناردنی مووچە و شایستەی دارایی هەرێمی كوردستانەوە رایگەیاند ئەوەی بەغداد دەیكات ناڕەوایە و ناحەقە و پێویستە جەختبكەینەوە كە مافەكانی خۆمان لەسەر بنەمای دەستوور بچەسپێنین و لەسەروو هەموویانەوە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان.

راشیگەیاند، حكومەتی هەرێم هەرچی رێكارێكی پێویست بۆ زامنكردنی مافی مووچەخۆران بگرێتەبەر ئێمە پشتیوانی لێدەكەین.

بابەتی پێشتر

سەفین دزەیی: زیانی راگرتنی نەوتی كوردستان 5 ملیار دۆلارە

بابەتی دواتر

وتەبێژی حكومەت روونكردنەوە لەبارەی دابەشكردنی مووچەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share