بافڵ تاڵەبانی بۆ پێشمەرگە دێرینەکان: حەقی ئەوەتان بەسەرمانەوە هەیە خزمەتتان بکەین

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پاڵپشتیی خۆی بۆ خواستی پێشمەرگە دێرینەکانی یەکێتی دووپاتکردەوە و ڕایگەیاند، ” ئێوە کە سیمبولی تێکۆشان و خۆڕاگرین، حەقی ئەوەتان بەسەرمانەوە ھەیە کە خزمەتتان بکەین و وەفاداربین بەرامبەرتان”.

ئەمڕۆ دووشەممە بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ ئەنجومەنی باڵا و لێپرسراو و نوێنەری نوسینگەکانی شار و شارۆچکەکانی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبووەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، پێشمەرگە دێرینەکانی یەکێتی داوایانکرد بافڵ تاڵەبانی پشتیوانیان بێت لە جێبەجێکردنی خواستەکانیان.

لەبەرامبەردا هاوسەرۆکی یەکێتی ڕایگەیاند، ” پێشمەرگە سەرمایەیەکی گرنگی میللەتەکەمانن و قوربانیدان و گیانفیداییتان جێگای ڕێز و پێزانینی بەردەواممانە”.

سەبارەت بە گۆڕانکاری و چاکسازییەکانی ناو یەکێتی هاوسەرۆکی یەکێتی وتی، ” یەکێتی بەرپرسیارە بەرامبەر خوێنی شەھیدان و قوربانیدانی خەڵکە خۆشەویستەکەمان، ئەم ھەنگاوانەش لەپێناو پاراستنی خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگەی دێرین و تێکۆشەران بووە”.

هەروەها جەختیکردەوە، کە ڕێگەنادەن یەکێتی لەوەزیاتر بە لاڕێدا ببرێت و بکرێتە قوربانیی مەرامی شەخسی.

بافڵ تاڵەبانی ڕاشیگەیاند، “هەموومان پێکەوە یەکێتی ناو یەکێتی دەپارێزین و درێژەپێدەری سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال دەبین”.

داوای لێکردن کار بۆ سەرخستنی هاوپەیمانی کوردستان بکەن و سەرکەوتن تۆماربکەن لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراقدا.

     

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بایكۆتى سه‌رتاسه‌رى له‌ خوێندنگەكان ڕاگه‌یه‌ندرا

ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازی، بەهۆی دابەشنەکردنی مووچەوە بایكۆتى سه‌رتاسه‌رییان ڕایگه‌یاند. له‌ كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌نجومه‌نى مامۆستایانى ناڕازی ئاشكرایكرد، بەهۆی…
Total
0
Share