بافڵ جەلال تاڵەبانی گەیشتە بەغداد

شاندی باڵای یەكێتی بە سەرۆكایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، گەیشتە بەغدادی پایتەختی عێراق.

كەمێك لەمەوبەر بافڵ جەلال تاڵەبانی، بە سەرۆكایەتیی شانێكی باڵای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان گەیشتە بەغداد.

سەردانەكە هاوكاتە لەگەڵ چڕبوونەوەی هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق و هەروەها یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق.

شیعەكان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا جۆرێك لە نزیكبوونەوە لەنێوانیاندا هاتە ئاراوە، بەتایبەت ئەگەری نزیكبوونەوەی زیاتری موقتەدا سەدر و نوری مالكی، كە بۆیهەیە پرسی پێكهێنانی حكومەت خێراتر بكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان: هەوڵەکانمان بۆ بەجینۆساید ناساندنی ئەنفال بەردەوامن

وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێم، رایگەیاند، ” لە هەوڵەکانمان بۆ بەجینۆساید ناساندنی ئەنفال بەردەوامین”. وەزارەتی كاروباری شەهیدان…
Total
0
Share