بافڵ جەلال تاڵەبانی بەشداریكرد لە پرسەی خاتوو عائیشە عەبدولواحید

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە یاوەری قوباد تاڵەبانی، سامان گەرمیانی، ئەمین بابە شێخ لە شاری سلێمانی بەشداریكرد لە پرسەی خاتوو (عائیشە عەبدولواحید) دایكی خاتوو نەرمین عوسمان و خوشكی شەهیدی سەركردە جەعفەر عەبدولواحید.

لە میانی بەشداریكردنی لە پرسەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی جارێكیتر لە نزیكەوە پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی قووڵی خۆی گەیاندە بنەماڵە تێكۆشەرەكەیان كە نموونەیەكی هەرەباڵان لە خەباتی رزگاری خوازی گەلەكەمان و شۆڕشی نوێ كە جێدەستیان دیاروبەرچاوە لە خەباتی پێشمەرگایەتی و شۆڕشگێڕی و سیاسی لە هەرێمی كوردستان و ھیواشی خواست ئەم خەمە دواناخۆشی بنەماڵە تێكۆشەرەكەیان بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: شەقامی تونێلی پێشڕەو بۆ پاركی هەواری شار چاكدەكرێت و كامێرای تیژڕەوی لێ دادەنرێت

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی زۆریی سلۆپی شەقامی تونێلی پێشڕەو بۆ هەواری شار ژمارەیەكی زۆر رووداوی هاتوچۆ لەو…
Total
0
Share