سەفین دزەیی: زیانی راگرتنی نەوتی كوردستان 5 ملیار دۆلارە

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، زیانی راگرتنی نەوتی كوردستان 5 ملیار دۆلارە و هەوڵەكان بەو ئاراستەیە هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستپێبكاتەوە.

سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، توركیا لایەنگری ئەوەیە كە هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستپێبكاتەوە و عێراقیش هەمان بۆچوونی هەیە و لە سەردانەكەی وەزیری دەرەوەی توركیایدا دید و بۆچوونی هەر سێ لایەنەكە نزیككراوەتەوە كە هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبكاتەوە تا وەكو بەپێی یاسای بودجە هەرێم رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی عێراق بكات دەستپێبكاتەوە.

سەفین دزەیی باسی لەوەش كرد، عێراق داوای یەك ملیار و 500 ملیۆن دۆلار قەرەبوو لە توركیا دەكات لە كاتێكدا بەهۆی عێراقەوە زیانی راگرتنی هەناردەی نەوتی كوردستان 5 ملیار دۆلارە و ئێستا داوای قەرەبوو لە توركیا دەكات.

بابەتی پێشتر

عێراق.. دوو رۆژ پشوو راگەیەندرا

بابەتی دواتر

فەوزی هەریری: ئەوەی بەغداد دەیكات ناڕەوایە و ناحەقە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share