بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆردومانی قەزای شەنگال كرا

بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆردومانی گەڕەكێكی قەزای شەنگال كراوە و بەهۆیەوە چەند كەسێك گیانیان لەدەستدا و برینداربوون.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆردومانی گەڕەكی نەسڕ لە قەزای شەنگال كراوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بەهۆی بۆردومانەكەوە چەند كەسێك گیانیان لەدەستدا و دوو كەسیش برینداربوون و تا ئێستا لایەنی ئەمنی قەزاكە وردەكاری ڕووداوەكەی بڵاونەكردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share