پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تەقەکەرەکانی گەڕەکی بەرانانی راگەیاند

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو کەسی بە تۆمەتی تەقەکردنەکەی بەیانی ئەمڕۆ و بریندارکردنی کەسێکیان لە گەڕەکی بەرانان راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “پاش ئه‌وه‌ی‌ به‌ره‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ له‌ گه‌ڕه‌كی‌ به‌رانانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ رووداوێكی‌ ته‌قه‌كردن روویدا و له‌ ئه‌نجامدا هاوڵاتییه‌كی‌ به ‌ره‌گه‌زنامه‌ عه‌ره‌ب برینداربوو دوای‌ گه‌یاندنی‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ به‌هۆی‌ سه‌ختی‌ برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی‌ له‌ده‌ستدا، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان ‌و هه‌ردوو بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ به‌ختیاری ‌‌و كوردسات لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد و توانرا له ‌چه‌ند كاتژمێرێكی‌ كه‌مدا دوو تۆمه‌تبار بدۆزرێنه‌وه‌ و ده‌ستگیربكرێن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “تۆمه‌تباران (ك، م – م، أ) دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه ‌و په‌ڕاوی‌ لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه‌ و له‌ ئێستادا به ‌بڕیاری‌ دادوه‌ر و به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 406 له‌ یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ راگیراون ‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن”‌.

بابەتی پێشتر

تیباس لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە

بابەتی دواتر

ناکۆکییەکانی هەرێم و عێراق لەبارەی یاسای نەوت و گازەوە چین و مەرجەکانی چۆنن؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمان هەڵشۆیی دەستگیركرایەوە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەرین ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ سێشەممە جارێكی دیكە سلێمان هەڵشۆیی دەستگیركراوەتەوە. نەقیب كاروان مەحمود، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی…
Total
0
Share