هێڵەکانی نینۆک نهێنیی تەندروستی و بەرەوپێشچوونی تەمەن هەڵدەگرن

لەوانەیە سەرنجت دابێت هەندێک زبری و هێڵ لەسەر نینۆکەکانت دروست دەبن، کە لەگەڵ تەمەندا زیاد دەکات، توێژینەوەیەکی نوێ هۆکاری ئەم شەپۆلانە ئاشکرا دەکات.

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری “Canadian Family Physician” بڵاوکراوەتەوە ئاشکرایکردووە کە نزیکەی لەسەدا 20ی گەورەساڵان نینۆکیان هێڵ و شەپۆلی زۆری تێدایە، ئەمەش بەشێکی ئاساییە لە پرۆسەی پیربوون.

زۆربەی لێوارەکانی نینۆکەکان وەک هێڵی بچووک دەردەکەون کە لە بنی نینۆکەوە تا سەرەوە درێژ دەبنەوە، ئەگەر پەنجەت بەسەر نینۆکەکەدا بخشێنیت، هەست بە شەپۆلەکە دەکەیت.

بەڵام هەندێک کات دەبێت هێڵەکانی سەر نینۆک بە نیشانەی کێشەیەکی تەندروستی هەژمار بکرێت.

هێڵە راستەکانی نینۆک دەرئەنجامێکی سروشتی لەدەستدانی شێیە کە لە کاتی پرۆسەی پیربوونی مرۆڤدا روودەدات، بە گشتی جێگەی نیگەرانی نییە.

لە لایەکی دیکەوە، هێڵی ئاسۆیی لە نینۆکدا دیاردەیەکی دەگمەنە کە دەتوانێت ئاماژە بێت بۆ چەندین پرسی تەندروستیی جیاواز، هێڵە ئاسۆییە قووڵەکانی نینۆک کە پێی دەوترێت هێڵەکانی بیۆ، زۆرجار نیشانەیە بۆ ئەوەی نینۆکەکانت گەشەیان وەستاوە.

بەگوێرەی کلینیکی کلیڤلاند، ئەم شکانە دەکرێت بەهۆی برینداربوونی رەگی نینۆک، نەخۆشی یان هەوکردن، فشاری توند، حاڵەتێکی پێست کە کاریگەریی لەسەر ناوچەی نینۆک هەیە دروست بووبێت، کەمی ڤیتامین یان ماددە خۆراکییەکان، یان لەدەستدانی ڕۆیشتنی خوێن بۆ نینۆک هۆکاری دیکەن.

سەرەڕای ئەوەش، هێڵەکانی بیو نیشانەیەکی کلاسیکی کەمی پرۆتین یان زینکە، کەواتە، ئەگەر هەستت بە هێڵی ئاسۆیی کرد، سەردانی پزیشک بکە سەبارەت بە سیستمی خۆراکەکەت.

بابەتی پێشتر

بومەلەرزەیەکی  بەهێز دورگەی بالی هەژاند

بابەتی دواتر

نرخی کارەبای موەلیدەی ستییەکان بۆ ئەم مانگە دیاریکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share