بێژەرێك لە پەخشی ڕاستەوخۆدا تووشی جەڵتەی مێشك بوو

لە دیمەنێكی دەگمەندا، بێژەرێكی هەواڵ لە ویلایەتی ئۆكلاهۆمای ئەمریكا تووشی جەڵتەی مێشك بووەوە، لەكاتێكدا لە پەخشی ڕاستەوخۆدا هەواڵەكانی دەخوێندەوە.

جولی چین كە بۆ كەناڵی (ئێن بی سی) كاردەكات، كاتێك هەواڵی ڕەتكردنەوەی هەڵدانی مووشەكەكەی ناسا-ی بەرەو مانگ دەخوێندەوە، تێكچوونی قسەكردن بەڕوونی دەركەوت، سەرەڕای هەوڵدان بۆ درێژەدان بە خوێندنەوەی ئەو وشانەی لە شاشەی بەرامبەری بۆ نوسرابووەوە.

وێڕای چەند جارێك هەوڵدان بۆ تەواوكردنی ڕاپۆرتەكەی، چین جارێكی دیكە دەستەوەستان مایەوە، بۆیە ناچاربوو بڵێت، “داوای لێبوردن دەكەم، ئەم بەیانییە شتێكم بەسەر دێت.. داوای لێبوردن لە هەمووان دەكەم”، دواتر پەخش بۆ بڕگەی كەشوهەوا گوازرایەوە.

سەرەڕای كۆتایی هاتنی ئەو بڕگەیەش بێژەرەكە دەرنەكەوتەوە، بەهۆی گواستنەوەیەوە بۆ نەخۆشخانە.

لە پۆستێكی دواتردا لەسەر فەیسبوك چین ڕوونیكردەوە چی ڕوویداوە، “هاوەڵانی كارم زانییان چی ڕوودەدات، بۆیە پەیوەندییان بە ژمارە 911 (فریاكەوتن)ەوە كرد”، بەخێرایی بۆ نەخۆشخانە گوازرامەوە، بەخێرایی زنجیرەیەك پشكنینیان بۆ ئەنجامدام.

وتیشی، “لەم كاتەدا، پزیشكان باوەڕیانوایە من تووشی جەڵتەیەكی سووكی مێشك بوومەتەوە”.

بابەتی پێشتر

شارەوانیی سلێمانی: چەند پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاری دەخرێنە بواری جێبەجێكردنەوە

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەری خانەنشینیی هەرێم بۆ ئێستا:<br>مامەڵەی خانەنشینان بە ئەلیكترۆنی دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share