ئامۆژگاری بۆ قژێکی بەهێز و درەوشاوە

دەتوانیت بە چەند ڕێگایەک وابکەیت قژەکەت کە نەرمی و زیندوویی لەدەستداوە بگەڕینیتەوە بۆ نەرمی و درەوشاوەیی.

یەکەم: زیادکردنی درەوشانەوە بۆ قژێکی قاوەیی

قژی قاوەیی توانایەکی زیاتری لە تیشکدانەوە و درەوشانەوە هەیە ئەگەر بەشێوەیەکی گونجاو چاودێری کرێت و گرنگی پێبدرێت، ئەم جۆرە قژە پێویستی بە خۆراک و پێکهاتە شێدارکەرەوەکان هەیە وەک زەیتی ئارگان هەروەها ئەو ماسکانەی خۆراک دەدەن بە قژ.

ئامۆژگاری دەکرێین بۆئەوەی لە کاتی بەکارهێنانی وشککەرەوەدا پێویستە قژ بە تەواوی وشکبکرێتەوە بۆ پاراستنی بریقە و درەوشانەوەی.

دووەم: قژی زەرد

کەم بەکارهێنانی ڕەنگ چونکە ئەو بۆیەی بۆ قژ بەکاردەهێنرێت وادەکات لاوازبێت و زیاتر تووشی هەڵوەرین ببێت، ڕەنگکردنی قژی زەرد وادەکات پێویستی بە چاودێریکردنێکی زیاتر بێت دەبێت ماسکی قژ بۆ خۆراک پێدانی بەکاربهێنرێت، بەوە پارێزگاری لە بەهێزی و درەوشانەوەی دەکەیت.

سێیەم: چۆنێتی زیاتر پاراستنی زیندوێتیی تاڵەکان

قژی لوول هەمیشە بریقەی نییە چونکە دەردراوەکانی چەوری بەزەحمەت دەگەنە کۆتاییەکانی، هەروەها توانای ڕەنگدانەوەی ڕووناکی سنووردارە، بۆیە تا لوولییەکەی زیاتر بێت، کەمتر بریقەدار دەبێت. بۆ بەرزکردنەوەی درەوشانەوەی ئەم جۆرە قژە پێویستی بە کرێمی شێدارکەرەوە هەیە کە دوای شۆردن لێیدەدرێت بەبێ ئەوەی پێویست بە شۆردنی بکات.

چوارەم: بۆ بەرزکردنەوەی نەرمی قژی ڕەنگکراو

دوای دوو سێ هەفتە لە ڕەنگکردنی قژ، قژ دەست دەکات بە لەدەستدانی زیندوویی ڕەنگەکەی و پێویستی بە بەرهەمێکی ڕەنگ بەرزکەرەوە هەیە کە نزیکەی دوو هەفتە بەردەوام دەبێت.

هەروەها دەتوانرێت کرێمی زیادکردنی زیندوویی هەفتەی جارێک لەگەڵ ماسکی قژ تێکەڵ بکرێت بۆ پاراستنی زیندوویی ڕەنگی قژ بەکاربهێنرێت.

پێنجەم:  بەباشی قژت بشۆ

نەشۆردنی قژ بەباشی دوای شۆردنی بەهێزییەکەی دادەبەزێنێت و بریقەی کەمدەکاتەوە، بۆئەوەی ئەمە ڕوونەدات، پێویستە قژەکە لە ڕەگەوە تا کۆتاییەکانی بە باشی بشۆردرێت بۆئەوەی هەر پاشماوەیەکی شامپۆ و پیسیی کەڵەکەبووی سەر پێستی سەری لەسەر مابێت بە درێژایی تاڵەکانی لاببرێت.

شەشەم: خەنەی بێڕەنگ بۆ قژت بەکاربهێنە

ڕۆڵی خەنەی بێ ڕەنگ بریتییە لە پۆشینی تاڵەکانی قژ و بەرزکردنەوەی بریقەکەی بەبێ گۆڕینی ڕەنگی قژەکە، ئەم خەنەیە لەگەڵ ئاو تێکەڵ بکە پێش ئەوەی بیدەیت لە قژ و بە پۆشەرێکی پلاستیکی دایبپۆشە بۆ ماوەی 30 خولەک، هەروەها دەتوانیت دوو کەوچکی چێشت لەو خەنەیە لەگەڵ سێ کەوچک لە کۆندیشنەر تێکەڵ بکەیت، لەگەڵ کەوچکێکی چێشت زەیتی ئەرگان و تێکەڵەکە بۆ ماوەی 30 خولەک لەسەر قژەکە بمێنێتەوە پێش ئەوەی بە باشی بیشۆیت، بەمەرجێک ئەم تێکەڵەیە مانگانە جارێک یان دووجار بەکاربهێنرێت.

بابەتی پێشتر

د. شاخەوان سائیب بەگ: ئەو ژنە دووگیانەی سووتێندراوە ئێستا تەندروستیی خۆی و منداڵەكەشی جێگیرە

بابەتی دواتر

شارەوانیی سلێمانی.. چەند گەڕەكێك كۆنكرێت دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share