نرخی کارەبای موەلیدەی ستییەکان بۆ ئەم مانگە دیاریکرا

لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى ستییەکان، نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی ئاب دیاریکرد، کە بریتییە لە 276 دینار بۆ هەر کیلۆواتێک.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، “لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگاکانى نیشتەجێبوون (ستییەکان) کۆبوونەوەیەکی سازکرد و بەگوێرەی نرخی گازوایل لە بازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەی ستییەکان ئامادەکراوە، نرخی کیلۆوات هاوەرێک کارەباى موەلیدەى ستییەکان بە 276 دینار دیاریکرا، لە کاتێکدا مانگى تەمموز نرخى کێلۆوات هاوەرێک بە  274 دینار بوو”.

ئاشکراشیکرد، “پێویستە سەرجەم ستیيەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە، بە پێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە و سزادەدرێن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

په‌روه‌رده‌ی سلێمانی داوا له‌ مامۆستایان ده‌كات بچنه‌وه‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن

به‌ڕێوبه‌رانی هه‌ردوو په‌روه‌رده‌ی سلێمانی داوا له‌ مامۆستایان ده‌كه‌ن بچنه‌وه‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن و ده‌ڵێن، چارەنووسی خوێندن بەم شێوەیە لەبەرژەوەندیی…
Total
0
Share