کاریگەریی هەیە لەسەر رزگاربوونت.. کام شوێنەی ناو فڕۆکە پارێزراوترینە؟

هەرچەندە ئەگەری مردن لە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەدا نزیکەی یەک لە 11 ملیۆن کەسە، بەڵام کاریگەرییە وێرانکەرەکانی ئەم جۆرە ڕووداوانە وایکردووە کە ببێتە جێگەی سەرنجی هەمیشەیی و سەرچاوەی ترس بۆ زۆر کەس، بۆیە زۆرێک لە لێکۆڵینەوەکان مامەڵەیان لەگەڵ چانسی مانەوە و ڕادەی ئەو ڕووداوانە کردووە کە پشت بە شوێنی کورسییەکە دەبەستن.

شارەزایەکی فڕۆکەوانی ئاشکرایکردووە، ڕێژەی مردن لەسەدا 44ـە بۆ ئەو سەرنشینانەی کە لە کورسییەکانی ناوەڕاستی فڕۆکەکەدا دانیشتوون.

دۆگ دروری پرۆفیسۆری CQQ بە ڕۆژنامەی The Conversation ی وتووە: “لەبەر ئەوەی کورسییەکانی کۆلەکەکان بەربەستێک لە لایەکدا دابین ناکەن، ئەگەری پێکدادانی سەرنشینەکان زیاد دەکات”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ڕەنگە سەرنشینەکان چانسی مانەوەیان باشتر بێت، لە کورسییەکانی ناوەڕاست و کورسییەکانی پەنجەرە لە فڕۆکەکەدا”، لە هەمان کاتدا ئاماژەی بەوەدا کە “ئەگەری مردن لە ڕووداوی فڕۆکەدا کەمتر پەیوەندی بەوەوە هەیە”. لە کوێ دادەنیشیت زیاتر لەگەڵ بارودۆخی دەوروبەری ڕووداوەکە کاریگەریی دەبێت”.

لێکۆڵینەوەیەکی 35 ساڵەی گۆڤاری TIME دەریخستووە کە کورسییەکانی سێیەمی دواوەی فڕۆکەکە ڕێژەی مردنیان لەسەدا 32 بووە، لە کاتێکدا لە بەشی سێیەمی ناوەڕاستدا لەسەدا 39 و لە سێیەمی پێشەوە لەسەدا 38 بووە .

بابەتی پێشتر

یارییە گرنگەکانی ئەمڕۆ بزانە

بابەتی دواتر

چەند گرێبەست لەبەردەم ئینریکییە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share