کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و ئەگەری نمەباران هەیە.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما 1 بۆ 3 پلە نزمدەبنەوە.
سبەینێ سێشەممە ئاسمان ساماڵ بۆ پەڵەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت، ئەگەری نمە بارانێکی کەم هەیە لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور.
هەروەها پلەکانی گەرما 4 بۆ 5 پلە نزمدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ .