شارێکی ئەوروپی شەڕی دژی مشک راگەیاند

لەدوای بڵاوبوونەوەی ژمارەیەکی زۆر لە مشک لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا حکومەتی وڵاتەکە شەڕی لەناوبردنیانی راگەیاند.

لە چەند رۆژی رابردوودا یەکێک لەو گەشتیارانەی بەمەبەستی سەردانیکردنی شانۆی رۆمانی سەردانی ئیتاڵیای کردبوو وێنەی ئەو مشکانەی بڵاوکردەوە کە بە ئازادانە بە شەقامەکانی ئەو شارەدا گوزەردەکەن، بەو هۆیەوە حکومەتی شارەکە بڕیاریدا دەست بە قۆناغی لەناوبردنیان بکات.

سابرینا ئالڤۆنسی سەرۆکی دەستەی کۆکردنەوەی خاشاکی رۆما رایگەیاند، ئەم هەفتەیە هەڵمەتی پاککردنەوەی شارەکە بەردەوام دەبێت، بۆئەوەی گەشتیاران و هاوڵاتییان بتوانن بە ئاسوودەیی بە شارەکەدا هاتوچۆ بکەن.

لە شاری رۆما حەوت ملیۆن مشک هەیە واتە ژمارەیان دوو هێندەی ژمارەی دانیشتووانەکەیەتی، هۆکاری ئەمەش بۆ زۆری خۆڵ و خاشاکی شارەکە دەگەڕێتەوە کە بەشێکی بەهۆی زۆری ژمارەی گەشتیاران لە شارەکەدا کۆدەبنەوە.

بابەتی پێشتر

کەشناسی: نمەباران دەبارێت

بابەتی دواتر

سەوزکردنی سلێمانی بەردەوامە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share